كۆریای باشوور: 12 وڵات رێگه ناده‌ن هاووڵاتیانمان سه‌ردانیان بكه‌ن
به هۆی كۆرۆناوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور، رایگه‌یاند، (12) وڵات رێگه ناده‌ن هاووڵاتیانمان سه‌ردانیان بكه‌ن.
دوێنێ شه‌ممه ئیسرائیل، (130) هاووڵاتی كۆریای باشووری گه‌ڕانده‌وه وڵاته‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی له رێی فڕۆكه‌وه روویان له ئیسرائیل كردبوو.
رۆژی هه‌ینی رابردووش، به‌حره‌ین، رێگه‌ی نه‌دا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كۆریای باشوور له سه‌ر خاكی به‌حره‌ین دابه‌زن و ئه‌وانی گه‌ڕانده‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
میرنشینی عومانیش به هه‌مان شێوه سه‌ردانی هاووڵاتیانی كۆریای باشوور، ئێران، چین و سه‌نگافوره‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا هۆشداری داوه‌ته هاووڵاتیانی روو له كۆریای باشوور نه‌كه‌ن.