توركیا نزیكەی 9 ملیار دۆلار زیان تۆمار دەكات
لە ماوەی 20 رۆژدا بە رێژەی 27% زیانی تۆمار كردووە
K24 - ھەولێر
ئابووری توركیا تەنیا لە 20 رۆژدا نزیكەی 9 ملیار دۆلار زیان تۆماردەكات.
رۆژنامەی سوزجوی توركی لە زاری بەرپرسێك ئاشكرای كرد، ئابووری توركیا ھەر دێت و دادەكەوێت بەجۆرێك كۆی یەدەگی نەختینە لە بانكی ناوەندی وڵاتەكە لە ماوەی 20 رۆژدا بە رێژەی 27% زیان تۆماردەكات.
ئاماژەی بەوەشدا، كۆی یەدەگی نەختینە لە بانكی ناوەندی توركیا لە ماوەی 31ی كانوونی دووەم 33 ملیار و 917 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لەم مانگەدا بۆ 24 ملیار و 733 ملیۆن دۆلار دابەزیووە و بەگوێرەی ئەو ژمارەیەش بێت، ئەوە لە ماوەی تەنیا 20 رۆژدا نزیكەی 9 ملیار و 144 ملیۆن دۆلار زیانی تۆماركردووە و ھۆكاری ئەوەش بۆ قەیرانی دارایی لە وڵاتەكە دەگەڕێتەوە كە رۆژ دوای رۆژ لە زیادبوونە.
ھ.م