ترەمپ باسی كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا دەكات

"لە ئەمەریکا دۆخەکە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە"

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا رایگەیاند، بەھۆی کۆرۆناوە جیھان رووبەڕووی دۆخێكی سەخت بووەتەوە، بەڵام لە ئەمەریکا دۆخەکە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە.

ترەمپ، گوتی: "زۆر بەباشی ھەموو شتێکمان لە وڵاتی خۆمان کۆنترۆڵکردووە، بەڵام دۆخێکی زۆر خراپ لە جیھان دەگوزەرێت. ئێمە لە ھەندێک شوێن بەسەر ھەندێک وڵاتدا دەرگاکانی خۆمان داخستووە با بزانین چی روودەدات، باشترین پزیشکمان ھەن لە ھەموو جیھان، ڤایرۆسەکەش زۆر بە باشی لەژێر کۆنترۆڵدایە 12 تووشبوومان ھەبوو، بەڵام ئێستا دۆخی زۆریان باشە و تا ئێستا کەسیش گیانی لەدەستنەداوە. قسەشم لەگەڵ سەرۆک شی (سه‌رۆكی چین) کردووە، بەڵام کێشەیەکی مەزن لە چین ھەیە و سەرۆک شی وڵاتەکەی خۆی خۆشدەوێت و ھەموو کارێک دەکات بۆئەوەی کێشەکە چارەسەر بکات، دڵنیاشم کە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات".