کۆرۆنا چین ناچار دەکات چاکسازی لە سیاسەتی دارایی بکات
ھەوڵەكان بۆ رێگریگرتن لە داكەوتنی ئابووری كۆریا زیاتر دەبێت
K24 - ھەولێر
بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، چین دەست بە چاكسازی لە سیاسەتە داراییەكان دەكات، بۆ ئەوەی ئامانجە ئابوورییەكانی بپێكێت.
شی جین بینگ، سەرۆكی چین رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە دەست بە چاكسازی لە سیاسەتەكانی دارایی دەكەن بۆ ئەوەی ئامانجەكانی ئابووری و كۆمەڵایەتی بۆ ئەمساڵ بپێكن.
سەرۆكی چین راشیگەیاند، دەبێت ئەو سیاسەتە داراییەی ئێستا لە وڵاتەكەدا ھەیە، دووبارە رێكخستنەوەی باشی بۆ بكرێت، بەتایبەت لەو ناوچانەی كە ھێشتا مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێیدا گەورە نییە، بەوەش ھەوڵەكان بۆ رێگریگرتن لە داكەوتنی ئابووری وڵاتەكە زیاتر دەبێت.