وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا "رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ت" به عه‌للاوی نیشان ده‌دات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی مایك پۆ‌مپێیۆ و محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، ده‌خاته‌ڕوو.
ئۆرتاگۆس رایگه‌یاند، وێڕای دووپاتكردنه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوبه‌شی دوولایه‌نه له‌و ئامانجه هاوبه‌شه‌ی هه‌یه، كه تێكشكاندنی رێكخراوی داعشه، هاوكات جه‌ختی له هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق كردووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، پێشوازی له به‌ڵێنه‌كانی عه‌للاوی كردووه بۆ دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته.
ئۆرتاگۆس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه پۆ‌مپێیۆ به عه‌للاوی راگه‌یاندووه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد و سووننه چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بێت.
ئ. م