واده‌ی پێدانی متمانه به كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی دیاریكرا
دواجار كاتی كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه دیاریكرا
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ متمانه پێدان به كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه و بڕیاردرا، كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت به پێدانی متمانه به كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه پێشتر، حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، واده‌ی كۆبوونه‌وه نائاسییه‌كه‌ی د‌یاریكردبوو، به‌ڵام دواتر محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه دواخست.
ئ. م