به‌هۆی كۆرۆنا له نه‌جه‌ف تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م دواخرا
به‌ر له قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتتی زیاره‌تكارانی ئێران سه‌ردانی عێراقی كردووه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی نه‌جه‌ف بڕیاریدا، تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی خوێندن له‌و پارێزگایه بۆ كاتێكی دیكه دوابخات، ئه‌مه‌ش له پێناو پارێزگاریكردن له سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی قوتابیان، دوای ئه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن قوتابییه‌كی ئێرانی له‌و پارێزگایه تۆماركرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا بڵاویكرده‌وه، "په‌روه‌رده‌ی نه‌جه‌ف بڕیاری دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی ساڵی خوێندنی قوتابیانی بۆ كاتێكی دیكه دواخست، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی قوتابیان".
پێشتر فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف حاڵه‌تێكی تووشبوونی قوتابیێكی ئێرانی به ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌و پارێزگایه راگه‌یاند، كه به‌ر له بڕیاری گه‌شتكردن بۆ عێراق به‌ڕووی زیاره‌تكارانی ئێرانی‌دا هاتبووه نه‌جه‌ف و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه ئه‌و قوتابییه ئێرانییه له شوێنێكی تایبه‌ت جیاكراوه‌ته‌وه".
دواتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، "ئه‌وان به‌گوێره‌ی رێنماییه ته‌ندروستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ قوتابیه تووشبووه‌كه به ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه" و داواشی له خه‌ڵكی عێراق كرد، "به‌گوێره‌ی توانا په‌یامی رۆشنبیری و هۆشیاری ته‌ندروستی بڵاوبكه‌نه‌وه".
H.B