فه‌تحیش پشت له عه‌للاوی ده‌كات
"به‌ڵێنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له كارنامه‌ی عه‌للاویدا روون نییه"
K24- هه‌ولێر:
كوتله‌ی فه‌تح له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه له لایه‌ن هادی عامری، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی به‌دری حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، رایگه‌یاند، ده‌نگ به حكومه‌تێك ناده‌ن كه كۆده‌نگی نیشتمانی له‌سه‌ر نه‌بێت و ئاماژه‌ی به‌و رێبازانهش كرد، كه محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردوون و به گوته‌ی فه‌تح، "به‌ڵێنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له كارنامه‌كه‌ی عه‌للاویدا روون نییه".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی، محه‌مه‌د غه‌بان، سه‌رۆكی كوتله‌ی فه‌تح رایگه‌یاند: "محه‌مه‌د عه‌للاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ئه‌و كاندیده‌یه كه زۆرینه‌ی كوتله سیاسییه‌كان ته‌وافوقیان له‌سه‌ر هه‌بووه، به‌و مه‌رجه‌ی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی له كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ پێكهاتبێت و رێبازێكی حكومیش پێشكه‌ش بكات، كه پابه‌ندبوونی حكومه‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی تێدا زامن كرابێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و كارنامه حكومییه‌ی عه‌للاوی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كردووه، به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته تێیدا روون و شه‌فاف نییه".
گوتیشی: "كوتله‌ی فه‌تح پشكپشكێنه له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به شێوه‌یه‌كی په‌رده‌پۆشكراو له پێناو رازیكردنی به‌شێك له كوتله‌كان له رێگه‌ی پێدانی وه‌زاره‌ت له‌ژێر ناوی كه‌سانی بێلایه‌ن به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی ره‌ت ده‌كاته‌وه"، دووپاتیشیكرده‌وه، "كوتله‌ی فه‌تح ده‌نگ به حكومه‌تێك نادات كه كۆده‌نگی نیشتیمانی له‌سه‌ر نه‌بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووی وه‌ك واده‌ی دانیشتنی پێدانی متمانه به حكومه‌تی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی دیاری كردووه.
H.B