تەندروستیی سلێمانی لەبارەی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا روونکردنەوە دەدات

چەند کەسێک دەنگۆیەکیان لە سلێمانی بڵاو کردووەتەوە

K24 – سلێمانی:

دکتۆر یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 ئەو دەنگۆیانەی باس لە حاڵەتێکی تۆمارکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی دەکەن، رەت کردەوە.

دەنگۆی ئەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرابووەوە، کە گوایە لە نەخۆشخانەی شار، کەسێک وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا ناوی تۆمار کراوە، بەڵام بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی هەواڵەکە رەت دەکەنەوە.

 H.J