بچوكترین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەبێ بەكارهێنانی دەرمان چاكبووه‌وە
به وێنه و ڤیدیۆ.. ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
منداڵێكی چینی تەمەن 17 رۆژ، كە لە دایکێکی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە لەدایك ببوو، بەبێ بەكارهێنانی هیچ جۆرە دەرمانێك بەتەواوی چاكبۆوەو نێردرایەوە ماڵەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لەراپۆرتێكدا بڵاویكردەوە كە ئەو منداڵە كچە لە رۆژی 5ی شوباتی 2020 لە دایکێکی تووشبوو لەدایكبووە و راستەوخۆ نێردراوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەو منداڵە تەمەن 17 رۆژەی كە پێشتر لەگەڵ لەدایكبوونی تووشی ڤایرۆسەکە ببوو، دوای 17 رۆژ بەبێ بەكارهێنانی هیچ جۆرە دەرمانێك چاكبۆتەوەو رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە.
دكتۆر زێنگ، پزیكشی چاودێری منداڵه‌كه رایگه‌یاندووه، كه به‌بێ هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك به ته‌واوه‌تی له ڤایرۆسه‌كه چاك بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه منداڵه‌كه‌ی گه‌شه‌ی زیاتری كردووه, ئێستاش ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش تا ئێستا ئه‌وانه‌ی له په‌تای كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، له 30 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه و رێژه‌ی مردنیش ته‌نها 2%ی تووشبووانه.
پزیشكان تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌وانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به گشتی پێشتر كێشه‌یان له سیسته‌می به‌رگری له‌ش هه‌بووه و لاوازبووه.
ئ. م