یه‌كه‌م تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق گه‌ڕێندرایه‌وه وڵاته‌كه‌ی
له رێگه‌ی ئه‌مبوڵانسێكی تایبه‌ته‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، ئه‌و قوتابیه ئێرانیه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق ده‌ستنیشان كرا، گه‌ڕێندرایه‌وه وڵاته‌كه‌ی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانگه‌ی ناوبراو ئاشكرایكرد، "دوای رێكه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف و ره‌زامه‌ندی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ئه‌و هاووڵاتییه ئێرانیه‌ی له عێراق وه‌ك یه‌كه‌م تووشبوو به په‌تای كۆرۆنا، كه ماوه‌ی دوو رۆژ بوو له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی حه‌كیم خه‌وێندرابوو، له رێگه‌ی ئۆتۆمبیلێكی ئه‌مبوڵانس كه سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تێیدابوو، گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی".
دوێنێ دووشه‌ممه، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی كۆرۆنا له عێراق راگه‌یه‌ندرا، كه قوتابیه‌كی ئێرانی بوو به ناوی سوهه‌یل ئه‌میری و به مه‌به‌ستی خوێندنی دیراسه‌ی ئاینی له حه‌وزی نه‌جه‌ف، به‌ر له بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی زیاره‌تكارانی كۆماری ئیسلامی هاتبووه عێراق.
H.B
.jpg)