وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتیان

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئامێری كیتی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین كردووه‌

K24- هه‌ولێر:

ئامێری کیتی، کە تایبەتە بە پشکینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لایەن ڕێخراوی تەندروستی جیھانییەوە بە ھاوکاری وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان دابین کراوە، ئێستاش دەستکراوە بە پشکنینی ئەو نمونانەی لە بەردەستی وەزارەتدان.

له‌مباره‌شه‌وه‌ موحسین  دزەیی،  بەڕێوبەری تاقیگەی تەندروستی گشتی ھەولێر ده‌ڵێت: ئامێرەكان بەكارخراون و تا ئێستاش ھیچ حاڵەتێكی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كوردستان تۆمارنەكراوە، بەردەوامیش دەبن لە بڵاوكردنەوەی رێنمایی تەندروستی.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا محه‌مه‌د قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وێڕای دڵنیاییدان له‌وه‌ی كه‌ تا ئێستا ھیچ حاڵەتێك لە ھەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، جه‌ختیش له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێكاری زیاتر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ ده‌كاته‌وه‌ و دووپاتیش ده‌كاته‌وه‌، و گرنگە ھاووڵاتییان خۆیان بپارێزن و پابه‌ندی رێنماییە پزیشكییەكان بن.

ئامێری کیتی لە لایەن ڕێخراوی تەندروستی جیھانییەوە دابین کراوە و تایبەتە بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە بەشێوەیەکی دڵنیا ڤایرۆسەکە دیاری دەکات، ئێستاش دەستکراوە بە پشکنین بۆ ئەو نموونانەی لە بەردەستی وەزارەتی تەندروستیدان، ھاوڵاتیانیش ئاگادار دەکەنەوە، کە رێکارەکانی خۆپارێزی زۆر گرنکە و پێویستە ھاوڵاتیان ڕەچاوی رێکارەکان بکەن.

H.B