محەمەد عەللاوی سبەی کابینەکەی رادەگەیەنێت
محەمەد عەللاوی سبەی کابینەکەی رادەگەیەنێت
K24 – هه‌ولێر:
محەمەد عەللاوی لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، سبەی پەرلەمانی عێراق متمانە بە کابینەکەی دەدات.
عه‌للاوی له تویته‌ری خۆیه‌وه رایگه‌یاندووه سبه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر "كابینه سه‌ربه‌خۆكه‌ی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌شڵێت: "یه‌كه‌م كابینه‌یه له كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ كه لێهاتوو و ده‌ستپاكن، مافی گه‌ل و شكۆی عێراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه".
په‌رله‌مانتارێكی كوردیش رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا كوتله سیاسییه‌كان رێك نین و به‌شێكی زۆریش رایانگه‌یاندووه كه به‌شداری ناكه‌ن.
ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌شێكی زۆر له كوتله سیاسییه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ناكه‌ن.
— محمد توفيق علاوي Mohammed Allawi (@MohammedAllawi) February 26, 2020