هه‌ولێر.. چالاكی و یاده‌كانی نه‌ورۆز و ئادار راگیران

فرسه‌ت سۆفی: رێکارەکانی حکومەت بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانە

K24- هه‌ولێر:

پارێزگاری هەولێر سەرجەم چالاکی و ئاهەنگەکانی بەبۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆزی راگرت.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەونیدا رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت سەرجەم پێداویستییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابین کراوە.

گوتیشی: رێکارەکانی حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانە.

H.B