سێ خۆپیشاندەری دیكە لە عێراق كوژران

"20ی دیكەش برینداربوون"

K24 - ھەولێر

سێ خۆپیشاندەری دیکە له‌ به‌غدا کوژران و 20یشیان برینداربوون.

خۆپیشاندانی خەڵکی عێراق بەردەوامە و لە گۆڕەپانی خەلانی ناوەڕاستی بەغدا، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان کەوتەوە و سێ خۆپیشاندەر کوژران، کە یەکێکییان گەنجێکی کریستیانە، 20ی دیکەش بریندار بوون.

ھاوكات فەرماندەیی هێزە ئەمنییەکان ئاماژەی بە برینداربوونی ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کرد.

خۆپیشاندەران کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەکەی محەمەد عەللاوی رەتدەکەنەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.