له كه‌ركووك 17 كه‌س خرانه ژێر چاودێری پزیشكی
دۆخی ته‌ندروستی خێزانه تووشبووه‌كه‌ی كه‌ركووك به ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌قامگیره
K24- كه‌ركووك:
17 حاڵەتی تازە بەگومانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕونا لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووك خراونەتە ژێر چاودێری پزیشکیەوە و پشکنینەکانیان هێشتا لە بەغدایە و نەگه‌ڕاونه‌ته‌وه، لەو ژمارەیەش بەشێکیان کەسوکاری ئەو خێزانە تووشبووەن، کە ڤایرۆسەکەیان تیادا دەرکەوت.
ئێستا ئەو خێزانە 4 کەسیە لە ژێر چاودێرین و پزیشکەکان دەڵێن: بارودۆخیان بەرەو باشتر دەچێت، تیمەکانی فەرمانگەی بەرگری شارستانیش ئەو ماڵەیان پاك کردووه‌تەوە و دژە ڤایرۆسیان بەکارهێناوە.
H.B