حزبێكی دیكه‌ی عێراقی ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی بایكۆت ده‌كات
"به پێكهاته‌ی ئێستای كابینه‌كه رازی نین"
K24 - هه‌ولێر:
خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی پارتی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی (مشروع عه‌ره‌بی)، رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
خه‌میس خه‌نجه‌ر، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، باوه‌ڕیان به كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی نییه كه ئێستا پێكهێناوه و كه‌سانی ناشایسته‌ی تێدایه و هه‌ندێكشیان ته‌نها بۆ رازیكردنی چه‌ند لایه‌نێك دانراون، بۆیه ئاماده‌نین ده‌نگی پێ بده‌ن.
خه‌میس خه‌نجه‌ر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه چاوه‌ڕوانن عه‌للاوی كابینه‌كه‌ی خۆی هه‌موار بكاته‌وه و له حاڵه‌تی ئێستاشدا ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت، ده‌ڵێت: "نابینه‌ی شایه‌تحاڵی درۆ به‌رامبه‌ر به گه‌ل".
لن نحضر اليوم جلسة منح الثقة لحكومة السيد محمد علاوي؛ لعدم قناعتنا بالتشكيلة التي قدمها.
— خميس الخنجر (@khameskhanjar) February 27, 2020
فهي تضم أشخاصًا غير مؤهلين، او مرتبطين بأحزاب، أو مرشحي ترضية لبعض الاطراف.
ننتظر من الرئيس المكلف تعديل كابينته.
ولن نكون شهود زور أمام الشعب.#المشروع_العربي
ئ. م