لەبارەی نوێژ و مزگەوت لە عێراق چەند فتوایەك دەدرێت
لیژنەی فتوای عێراق چەند فتوایەك دەدات
K24 - ھەولێر
لیژنەی فتوای عێراق بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند فەتوایەك دەدات و رایدەگەیەنێت، موسڵمانان دەتوانن لە ماڵی خۆیان نوێژی ھەینی بكەن.
لیژنەی فتوای عێراق رایگەیاند: "ئەمڕۆ موسڵمانان دەتوانن لەماڵەکانی خۆیان نوێژی هەینی بکەن و نەچنە مزگەوت، بەتایبەت بەساڵاچوان و منداڵان و ئەوانەی بەرگری لەشیان بێهێزە و ئەگەری تووشوونیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە".
ئاماژەی بەوەشداوە: "نابێت خاوەن درمانخانە و گۆکا و خاوەن مۆڵ و بازاڕو دوکاندارەکان باروودۆخەکە بقۆزنەوەو، نرخی کەلووپەل و شتوومەکەکان بەرز بکەنەوە، هاوکاریکردن لە سەر خێر و چاکە لەڕووی شەرعەوە ئەرکە لەسەر موسڵمانان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن یان گومانیان لەسەرە، رێگەپێنەدراو و حەرامە تێکەڵی خەڵک و شوێنەگشتییەکان بن و پێویستە سەردانی مزگەوت نەکەن و پێویستە لە شوێنێکی تایبەت نوێژ بکەن، تاکو چاکدەبنەوە ئەمەش بە پشتبەستن بە فەرموودەیەکی پێغەمبەر".
لیژنەی فتوای عێراق راشیگەیاند: "پەکخستنی دەوام لە قوتابخانە و کۆلیژەکان لەمکاتەدا رێگەپێدراوە لەڕووی شەرعەوە ئەمەش بە ئامانجی رێگەگرتنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە".