هاتووچۆی عێراق كارەكانی لە چەند پارێزگایەك رادەگرێت

"لەپێناو رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا"

K24 - كەركووك

هاتووچۆی گشتی عێراق بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەفتەیەک لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەجەف کارەکانی هەڵپەسارد.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی عێراق هاتووە: "بەپێی پابەندبوونمان بە رێنماییەکانی ژمارە 55ی  لیژنەی تایبەتی ئەمری دیوانی بۆ ساڵی 2020، بەهۆی ئەو جەنجاڵییەی لە کاتی سەردانیکردنی هاووڵاتییاندا لە هەریەک لە بەڕێوەبەریەتیەکانی کەرکووک و نەجەف درووستبووە و لەپێناو رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیارماندا به راگرتنی ئیش و کارەکان لە شوێنی تۆمارکردن بۆ ماوەی هەفتەیەک، بڕیارەکە لە رۆژی شەممە بەرواری 29/2/2020ەوە جێبەجێدەکرێت".