بەراورد بە نەخۆشییەكانی دیكە کۆرۆنا ھێندە مەترسیدار نییە
راپۆرتەکان: ڤایرۆسی کۆرۆنا کوشندە نییە
K24 - ھەولێر
رۆژانە ھەواڵ و ڤیدیۆی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە وڵاتان بڵاو دەكرێتەوە، ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی لەلایەن ھاووڵاتییان دروست كردووە، بەڵام ئەگەر بەراوردێك بكەین لەنێوان ژمارەی ئەو كەسانە بە رووداو و نەخۆشییەكانی دیكەی لە جیھان گیان لەدەستدەدەن، نا بەرابەرییەكی تەواو لەگەڵ ژمارەی قوربانیانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ھەیە.
بەپێی لێكۆڵینەوە پزیشكییەكانیش، ڤایرۆسەكە ھێندەی دەنگۆ و ھەواڵەكان لەبارەی كۆرۆنا مەترسیدار و كاریگەر نییە.
بڵابوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان وێنەیەکی ترسناکی لای خەڵک دروست کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە قوربانییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد بە پەتا و دەردەکانی دیکە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمترە.
بەپێی ئەنجامی پشكنین و لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان لە ماوهی سهرههڵدانی كۆرۆناوە زياتر لە 2800 كەس گیان لەدەستداوه، لە كاتێكدا ژمارەی ئەو كەسانەی بەھۆی بەكارھێنانی حەبی ئەسپرین لە مانگێكدا گیان لەدەستدەدەن زیاتر لە 250 كەس. ھەروەھا ساڵانە ھەزاران كەس لە جیھان بەھۆی چارەسەری پزیشكی، ھەڵەی نەشتەرگەری، ھەڵەی دەرمان و توشبوون بە نەخۆشییەكان گیان لەدەستدەدەن.
بەگوێرەی ئامارەكان، تەنیا لەم ساڵدا زياتر لە 264000 كەس بە نەخۆشی ئایدز گیانیان لەدەست
داوە. و 154 ھەزار و 567 كەس بە نەخۆشی مەلاریا گیانیان مردون. ھاوكات بەھۆی ئەنفلۆنزاكانەوە زیاتر لە 7000 كەس گیانیان لەدەستداوە. ھەر ئەمساڵ 212 ھەزار و 721كەس كەس لە جیھان بە رووداوەكانی ھاتووچۆ مردون و 787790كەس بە جگەرەكێشان گیانیان لەدەستداوە.
و ھەروەھا ئەمساڵ 394 ھەزار 149 كەس بەھۆی خواردنەوە كحولییەكان گیانیان لەدەستداوە. ھەر لە ئەمساڵدا و بەپێی ئامارەكان 168 و 993 كەس لە جیھان خۆیان كوشتووە.
ھ.م