ئێران نوقمی كۆرۆنا ده‌بێت
"ئاماده‌كاری بۆ پشكنینی ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له وڵاته‌كه‌مان بڵاوبووه‌ته‌وه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گاته لووتكه‌ی بڵاوبوونه‌وه به‌رپرسێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری بۆ پشكنینی ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌كات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌عید نهمكی، وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: توێژینه‌وه‌كانی زانستی په‌تاكان كه له چوارچێوه‌ی چاودێریكردنی نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆیی‌دا ئه‌نجامدراون و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و په‌تایه له وڵاتانی دیكه، ئاماژه‌یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی كه له هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و ڤایرۆسه ئێران به‌ته‌واوه‌تی ده‌ته‌نێت.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "مه‌به‌ست له‌م قسانه‌ی من بۆ تۆقاندن و ترساندن نییه" و گوتی: "باوه‌ڕی ته‌واوم هه‌یه كه وڵاته‌كه‌مان ده‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه‌دا زاڵ بێت و كۆنترۆڵی بكات".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز، نهمكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته هاووڵاتیان چاوكراوه بن و ته‌واوی ئامرازه‌كانی راگه‌یاندنیش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌وڵه‌ت بێنه گۆڕه‌پانه‌كه و رۆڵی خۆیان له هۆشیاركردنه‌وه‌دا بگێڕن".
ئه‌و وه‌زیره‌ی ئێران داوای له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌شی كرد، تا بكرێت سهرفهركردن له نێوان شاره‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه و پابه‌ندی رێنمایی و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان بن بۆ خۆپاراستن له‌و ڤایرۆسه. روونیشیكرده‌وه، "حكومه‌ت پشت به شێوازی كه‌ره‌نتین بۆ ئه‌و شارانه‌ی به‌ته‌واوه‌تی كۆرۆنای لێ بڵاوبووه‌ته‌وه نابه‌ستێت".
لای خۆیه‌وه كیانۆش جیهان پور، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری بۆ پشكنینی ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و په‌تایه له وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ئاشكراشیكرد، تا ئێستا 43 كه‌س له وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 593 حاڵه‌تی تووشبوونیش پشتڕاستكراونه‌ته‌وه.
گوتیشی: له‌و ژماره‌یه ته‌نیا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمیری رابردوودا 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 205 كه‌سی دیكه‌ش تووشی ئه‌و په‌تایه بوون.
H.B