یه‌كێتی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارد
جێگری سكرتێر و بڕیارده‌ریش دیاریكران
H.B
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، سكرتێر، جێگر و بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردران.
میدیای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا، كه به سه‌رپه‌رشتی هاوسه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ر یه‌ك له فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد به سكرتێری ئه‌نجوومه‌ن و مسته‌فا چاڵاوی وه‌ك جێگری سكرتێر و تابان عه‌بدوڵڵا وه‌ك بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێران.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، هه‌ریه‌كێك له‌و سێ به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی بە ۱۰۳ دەنگ هەڵبژێردران.
H.B


