به‌هۆی كۆرۆنا توركیا ته‌واوی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ 3 وڵات راگرت
ده‌روازه سنوورییه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی كاتی داده‌خات
K24- هه‌ولێر:
توركیا گه‌شته‌كانی له ئاسمان و ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عێراق، كۆریای باشوور و ئیتاڵیا راگرت.
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر فه‌خره‌دین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و سێ وڵاته، وڵاته‌كه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه و گوتیشی: تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له توركیا تۆمار نه‌كراوه.
كۆجا گوتیشی، به شێوه‌یه‌كی كاتی هاتوچۆی هاووڵاتیانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خەلیل راگرتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێڵی ئاسمانی توركی هۆكاری بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و هاتوچۆی هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ عێراق، بۆ زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته گه‌ڕانده‌وه.
H.B