تره‌مپ دڵنیایی ده‌دات
ده‌وڵه‌ت له ئاماده‌باشیدایه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، دڵنیایی دایه هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن له ئه‌مه‌ریكا به هۆی كۆرۆناوه تۆمار كرا.
تره‌مپ رایگه‌یاند، ره‌وشه‌كه زۆر جێی ترسه. 22 كه‌س له ئه‌مه‌ریكا تووشی كۆرۆنا بوون. یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه. چواریان باری ته‌ندرووستیان مه‌ترسیداره. پێشبینی ده‌كرێت تووشبووی دیكه‌ش تۆمار بكرێن.
تره‌مپ داوای له ئه‌مه‌ریكییه‌كان كرد، خشته‌ی كاره رۆتینییهكانیان بگۆڕن و هیچ پێویست ناكات نیگه‌ران بن، چونكه ده‌وڵه‌ت له ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه.
تره‌مپ متمانه‌ی خۆی به توانای ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه ده‌ربڕی كه تووشی كۆرۆنا بوون و وتی: متمانه‌م هه‌یه ئه‌وانه چاك ده‌بنه‌وه.