ھەناردەی نەوتی عێراق كەمدەكات
داھاتی نەوتی عێراق كەمیكردووە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، ئاستی ھەناردەو فرۆشی نەوت لەماوەی مانگی شوباتی رابردوو رۆژانە گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل.
لەراپۆرتێكدا وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئاستی ھەناردەی نەوتی كێڵگەكانی باشوور لە مانگی شوبات زیاتر لە 95 ملیۆن و 800 ھەزار بەرمیل نەوت بووە و زیاتر لە یەك ملیۆن و 700 ھەزار بەرمیل نەوتی كەركووكیش ھەناردەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەناردەكردنی نەوت بەراورد بە مانگەكانی رابردوو دابەزیووەو داھاتەكەشی بۆ 5 ملیار دۆلار كەمیكردووە، لەكاتێكدا لە مانگەكانی پێشووتر داھاتەكەی گەیشتە سەرووی 6 ملیار دۆلار.
بەگوێرەی داتاكان نرخی بەرمیێك نەوت بە 51 دۆلار فرۆشراوە.