ھەناردەی نەوتی عێراق كەمدەكات

داھاتی نەوتی عێراق كەمیكردووە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكرد، ئاستی ھەناردەو فرۆشی نەوت لەماوەی مانگی شوباتی رابردوو رۆژانە گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل.

لەراپۆرتێكدا وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئاستی ھەناردەی نەوتی كێڵگەكانی باشوور لە مانگی شوبات زیاتر لە  95 ملیۆن و 800 ھەزار بەرمیل نەوت بووە و زیاتر لە یەك ملیۆن و 700 ھەزار بەرمیل نەوتی كەركووكیش ھەناردەكراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەناردەكردنی نەوت بەراورد بە مانگەكانی رابردوو دابەزیووەو داھاتەكەشی بۆ 5 ملیار دۆلار كەمیكردووە، لەكاتێكدا لە مانگەكانی پێشووتر داھاتەكەی گەیشتە سەرووی 6 ملیار دۆلار.

بەگوێرەی داتاكان نرخی بەرمیێك نەوت بە 51 دۆلار فرۆشراوە.