حاڵه‌تێكی دیكه‌ی كۆرۆنا له رووسیا تۆمار كرا
له ئیتاڵیاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌نته‌ری رووسی بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی رووس، كه له ئیتاڵیاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایه و حاڵه‌ته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كراوه.
سه‌نته‌ره‌كه راشیگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتییه رۆژی 23ی شوباتی رابردوو له ئیتاڵیه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه رووسیا و له ماڵی خۆی ژیاوه و به ده‌ست هه‌وكردنی سینگ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه ناڵاندوویه‌تی.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و تووشبووه خراوه‌ته ژێر چاودێری وردی پزیشكییه‌وه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه.