وڵاتێكی دیكه‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنای راگه‌یاند
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئیتاڵیا هیچ نیشانه‌یه‌كی كۆرۆنای نه‌بووه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تونس تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی تونس "وات"، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، كه‌سی تووشبوو له وڵاتی ئیتاڵیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، تووشبووه‌كه هاووڵاتیه‌كی به ره‌گه‌ز تونسیی ته‌مه‌ن 40 ساڵه و له 27ی مانگی رابردوو له ئیتاڵیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه هیچ نیشانه‌یه‌كی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی لێ به‌ده‌ر نه‌كه‌وتبوون، به‌ڵام دوای پشكنینی پزیشكی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نه‌خۆشیه‌كه‌ی پشتڕاست كرایه‌وه.
H.B