كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا ته‌شه‌نه ده‌كات و 6 كه‌س له واشنتن گیانیان له‌ده‌ستدا
تا ئێستا ئه‌و په‌تایه له 10 ویلایه‌ت بڵاوبووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا ئاماری تووشبووانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ده‌كات، كه به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، ڤایرۆسی له 10 ویلایه‌تی وڵاته‌كه‌یان بڵاوبووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند، تا ئێستا 90 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه تۆماركراون.
هه‌روه‌ها نه‌یشارده‌وه، كه تا ئێستا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه له ئه‌مه‌ریكا، 6 كه‌س له ویلایه‌تی واشنتن گیانیان له‌ده‌ستداوه.
H.B