كۆرۆنا زیان بە كەرتی فڕۆكەوانی دەگەیەنێت
ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆبەی گەشتە ئاسمانییەکانی وەستاندووە
K24 - ھەولێر
ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانێكی زۆری له كه‌رتی فڕۆكه‌وانی داوه، چه‌ندین وڵات گه‌شته‌كانیان وه‌ستاندوه له هه‌رێمی كوردستان و زیان به‌ر كۆمپانیا گه‌شتیاریه‌كان كه‌وتوه، توركیاش سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق راگرتوه و سه‌رۆكی یه‌كێتی فڕۆكه‌وانیش رایده‌گه‌یانێت، وه‌ستانی ئه‌م گه‌شتانه كاتین تا دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
ھاوکات بەشێک لە نووسینگەکانی فرۆشتنی بلیتی ھێڵی فڕۆکەوانی باس لە کەمبوونەوەی گەشتەکان دەکەن ئەویش بەھۆکاری راوەستانی گەشتەکانی تورکیا بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، کە ھاووڵاتییان وەک ترانزێت ئەو وڵاتەیان بۆ گەشتەکانیان بەکار دەھێنا.
بۆ خۆپاراستن و رێگری کردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندورستی رێکاری توندی لە فڕۆکەخانەکانەكان گرتووەتە بەر بە جۆرێک ھەر ھاووڵاتییەک یاخود گەشتیارێک لە وڵاتان بگەڕێتەوە کە ڤایرۆسەکەی تێدا تۆمار کراوە دەبێت بۆماوەی 14 رۆژ لەژێر چاودێری تەندورستی دا بێت، ئەمە لەکاتێکدایە بەشێک زۆر لە وڵاتان بەھۆی بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە گەشتەکانیان راگرتووە، ئەمەش زیانی ملیۆنان دۆلاری لەو کەرتە داوە لەسەرانسەری جیھاندا.