وەزارەتی شارەوانی 35 پڕۆژەی ستراتیژی ئەنجامدەدات
حكومەت رەزامەندی لەسەر پێشنیازێكی وەزارەتی شارەوانی دەربڕی
K24 - ھەولێر
بۆ ئه‌مساڵ وه‌زارەتی شاره‌وانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان 35 پڕۆژه‌ی گرنك و ستراتیجی ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی گه‌شتوگوزار به كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌و پڕۆژانه، له‌مساڵدا 35 پڕۆژه له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
روونیكردەوە: "ئەولەویەت بۆ تەواو كردنی پڕۆژە گەورەكان و پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە و چەند شەقامێكی ناو شار و شارۆچكەكان دەبێت".