دوو کەسی دیکە لە فەرەنسا بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
ژمارهیان گهیشته 11 كهس
K24- ههولێر:
دوو کەسی دیکە لە فەرەنسا بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش لە ماڵتا تۆمار کرا.
وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا رایگەیاند، دوو کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لهو وڵاته گیانیان لەدەستدا، بهمهش ژمارەی ئهو كهسانهی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لهدهستداوه، گەیشتە 11 کەس.
وهك راشیگهیاند، ژمارەی تووشبوانیش بۆ 716 کەس بەرزبووەوە.
له لایهكی دیكهوه میدیاکانی ئیتاڵیاش بڵاویانکردەوە، نیكۆلا تزینگاریتی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی ئهو وڵاته كه حزبهكهی له حكومهتی ئێستا بهشداره، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و خراوهته ژێر چاودێری پزیشکی.
حکومەتی ماڵتاش تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسهی راگەیاند و ئاشکراشیکرد، تووشبووەكە ئافرەتێكی ئیتاڵیە و لە ماڵتا نیشتەجێیە.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی سعوودیەش تۆمارکردنی دوو حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، دوو تووشبووەكە لە ئێران و عێراق گەڕاونەتەوە.
H.B