ئیتاڵیا.. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا گه‌یشته 233 كه‌س
ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه به‌رز بووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا دوایین ئاماری تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند و ته‌نیا له رۆژێكدا 1253 كه‌س تووش بوون، به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆی تووشبووان گه‌یشته 5 هه‌زار و 883 كه‌س.
هه‌روه‌ها ئاشكرایانكرد، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 36 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یان بوو به 233 كه‌س.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌هۆی په‌تاكه‌وه له 148 كه‌سه‌وه بۆ 197 كه‌س راگه‌یاند، له‌كاتیكدا له‌ماوه‌ی ته‌نیا رۆژێكدا، زیاتر له 600 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراوه، كه پێشتر 4 هه‌زار و 636 حاڵه‌ت پشتڕاست كرابووه‌وه و بۆ ئه‌مڕۆ ئه‌و ژماره‌یه بۆ 5 هه‌زار و 883 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه، له‌ناویان ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی هه‌رێمی لۆمباردیای باكوور هه‌ن.
دوای چین و ئێران، ئیتاڵیا له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دایه، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرترین زیانی مرۆیی پێگه‌یشتووه.
جێگای ئاماژه‌پێدانه، ژماره‌ی تووشبووان به‌و ڤایرۆسه له سه‌رانسه‌ری جیهان سنووری 100 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، تا ئێستا 103 هه‌زار و 725 كه‌س تووشی ئه‌و په‌تایه بوونه، زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی چین، ئێران، كۆریای باشوور و ئیتاڵیا تۆماركراون.
H.B