سوپاسالاری ئیتاڵیا تووشی كۆرۆنا بوو
كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری ئیتاڵیا بڵاوبووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
میدیا ئیتاڵییه‌كان تووشبوونی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ئیتاڵیای به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، په‌تاكه له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته بڵاوبووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی "سكای نیوز ئیتاڵیا" بڵاویكرده‌وه، "ژه‌نه‌راڵ سالفاتۆری ڤارینا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و بۆ كه‌ره‌نتینه‌ی تایبه‌تی پزیشكی له ماڵه‌كه‌ی گوازراوه‌ته‌وه".
له‌مباره‌شه‌وه به‌رپرسه تووشبووه‌كه‌ی ئیتاڵیا گوتی: "من باشم و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم به‌رده‌وام ده‌بم".
ئاشكراشیكرد، "ئه‌نجامی تاقیكردنهوهكانم گه‌ڕاوه‌ته‌وه و تووشبوونم به‌و په‌تایه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "من باشم، له شوێنی تایبه‌ت جیا كراومه‌ته‌وه و پابه‌ندم به رێنماییه‌كانی حكومه‌ت و پرۆتۆكۆڵه ته‌ندروستییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم، به‌ڵام له شوێنی كاره‌كه‌م ژه‌نه‌راڵێكی دیكه چالاكییه‌كانم راده‌په‌ڕێنێت. سڵاو و رێزم بۆ ئافره‌تان و پیاوانی ریزه‌كانی سوپا هه‌یه، كه ئه‌و ئه‌ركه‌یان له ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ئه‌ستۆ گرت".
تووشبوونی ئه‌و ژه‌نه‌راڵه هاوكاته له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه و بڵاوبوونه‌وه‌ی به سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا، به تایبه‌ت ناوچه‌كانی باكوور.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی دوایین ئامار ژماره‌ی تووشبووانی ئیتاڵیا به ڤایرۆسی كۆرۆنا 6 هه‌زار حاڵه‌تی تێپه‌ڕاندووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند، ته‌نیا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 133 كه‌س به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له‌ناوچه‌ی لۆمباردیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی ئه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه له ئیتاڵیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یان بوو به 366 كه‌س، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 257 حاڵه‌ت ته‌نیا له هه‌رێمی لۆمباردیا تۆماركراون.
H.B