چین واده‌یه‌كی زۆر نزیك بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كۆرۆنا دیاری ده‌كات
توانیویانه له گه‌یشتن به‌و ڤاكسینه سه‌ركه‌وتوو بن
K24- هه‌ولێر:
راپۆرته پزیشكییه‌كان له چین بڵاویانكرده‌وه، زانایانی ئه‌و وڵاته له گه‌یشتن به ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر نزیك بوونه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ده‌خرێته خزمه‌تی به‌كارهێنان.
چینگ چۆنگ وی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی زانست و ته‌كنۆلۆژیای سه‌ر به كۆمسیۆنی ته‌ندروستی نیشتمانی له چین گوتی: "به‌گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانمان، پێشبینی ده‌كه‌ین هه‌ندێك له ڤاكسینه‌كانی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و په‌تایه به‌كاربهێنرێن".
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "مه‌شابل" بڵاویكرده‌وه، "زانایان له رێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئاڵوگۆڕكردنی زنجیره‌ی بۆهێڵه‌كان "جیناته‌كان"ی ڤایرۆسه‌كه له‌نێوان دامه‌زراوه جیاوازه‌كانی چین، توانیویانه له گه‌یشتن به‌و ڤاكسینه سه‌ركه‌وتوو بن".
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه دوای چه‌ند رۆژێك له‌وه هاتووه، كه خانمه زانایه‌كی ناوداری تایبه‌ت به په‌تا له چین، له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی كه له 6 كه‌س پێكهاتوون، هه‌مان ڤاكسینی دژه كۆرۆنای پێشنیاز كردبوو.
چین وی، خانمه ئه‌فسه‌ر له سوپای چین گوتی: "هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له قۆناغی تاقیكاری و جێبه‌جێكردنی ئیكلینیكی، په‌ره‌سه‌ندن له ڤاكسینه‌كه‌دا بكه‌ین، ئه‌مه‌ش به پشتیوانیی ته‌كنیكێكی به‌هێز، بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌نگی ئه‌و په‌تایه سه‌ركه‌وتوو بین".
ئه‌مه‌ش له‌كتێكدایه، هه‌میشه بۆ دڵنیابوونه‌وه له پێوه‌ره‌كانی سه‌لامه‌تی دژه ڤاكسینه‌كان 12 تا 18 مانگی پێویسته.
به‌ڵام وه‌ك ئیداره‌ی نیشتمانیی به‌رهه‌مه پزیشكییه‌كان له چین ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، به‌گوێره‌ی یاسای وڵاته‌كه‌یان، ده‌كرێت گوێ به‌و واده‌یه نه‌درێت و ڤاكسینه‌كان له حاڵه‌ته فیراگوزارییه‌كان به‌كاربهێنرێن، ئه‌گه‌ر دڵنیا بن كه سووده‌كانی له مه‌ترسییه‌كان زیاتر بێت.
H.B