به‌هۆی كۆرۆنا 6 زیندانی له گرتووخانەیەکی ئیتاڵیا کوژران
زیندانییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی ته‌ندروستیی گرتوخانه‌كه
K24- هه‌ولێر:
له خۆپێشاندانێکی زیندانییەکان له ئیتالیا دژی رێوشوێنی حکومەت سەبارەت به خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا، 6 زیندانی کوژران.
به گوتەی پۆلیسی زیندانی شاری "مۆدێنا"، زیندانییه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنکەی تەندروستیی گرتووخانەکه و دوای شكاندنی ده‌رگاكانی و بەکارهێنانی بڕێكی زۆر له ماده‌ی ئازارشکێنی میثادۆن و له‌گه‌ڵ پۆلیس رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه 6 زیندانی کوژراون.
دوێنێ سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا کۆمەڵه بڕیارێکی نوێ و توندی بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرد. یەکێك لەو بڕیارانه هەڵوەشاندنەوەی سەردانی کەسوکاری زیندانییەکان بۆ لای ئەوان بوو.
ئیتاڵیا له تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوای چین و کۆریای باشوور له پلەی سییەم دایه.
سه‌رچاوه: ئه‌سۆشێیتید پرێس