كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌ستیپێكرد
له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ بزووتننه‌وه‌ی تاڵیبان
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵیی ئه‌سوشێیتد پرێس ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌ستی به كشانه‌وه كرد.
ئاژانسه‌كه له زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاویكرده‌وه، سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیكردووه به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی پاشه‌كشێ كردن له ئه‌فغانستان.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆسه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان ئه‌نجام ده‌درێت.
رۆژی سێی ئه‌م مانگه تره‌مپ، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ ماوه‌ی نیوكاتژمێر قسه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره دانووستانكاری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی، مه‌لا به‌ردار ئاخوند كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوانیان كرده‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا دوای (9) مانگ دانووستان گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ كۆتایهێنان به بوونی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و كۆتایهێنان به شه‌ڕی (18) ساڵه‌ی نێوانیان.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، تاڵیبان هێرشه‌كانی له دژی سوپای ئه‌مه‌ریكا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی راده‌گرێت و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی داوه له ماوه‌ی (14) مانگدا ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵێت.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی كابوڵ ده‌بێت (5) هه‌زار دیل و زیندانیكراوی تاڵیبان ئازاد بكه‌ن و له به‌رامبه‌ریشدا تاڵیبان تا (10)ی ئه‌م مانگه هه‌زار دیل و زیندانیكراوی حكومه‌ت ئازاد ده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی سیاسی تاڵیبان له زیندانه‌كان ئازاد بكرێن.
هاوكات به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، ئه‌مه‌ریكا تا مانگی ئاب/ ئۆگستی ئه‌مساڵ، سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی تاڵیباندا سه‌پاندوویه‌تی هه‌ڵیان ده‌وه‌شێنێته‌وه.
رۆژی (29ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020) له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان رێككه‌وتنی واژوو كرد.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له 1996دا ده‌ركه‌وت و زیاتر له سه‌دا 80ی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كرد و ئیماره‌تێكی ئیسلامی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند و ته‌واوی هێز و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی ئه‌فغانستانی له دۆڵی بانشیر گه‌مارۆ دابوو.
به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره بازرگانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن رێكخراوی قاعیده و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كان تۆمه‌تبار كرد و داوایكرد، تاڵیبان ئوسامه بن لادن راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام مه‌لا عومه‌ری ئه‌میری پێشووتری بزووتنه‌وه‌كه ره‌تیكرده‌وه، بن لادن راده‌ست بكات و رایگه‌یاند، بن لادن میوانی خۆشه‌ویستی ئه‌فغانستانه.
به‌و هۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان ده‌ستپێكرد و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له كابوڵ هێنا.
سه‌ره‌ڕای پێكهێنانی حكومه‌تی كابوڵ و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام بۆ كشانه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستیی به دانووستان كرد و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی حكومه‌تی كابوڵی لێكه‌وته‌وه.
تاڵیبان ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ جۆره دانووستانێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كابوڵ بكات و ئه‌و حكومه‌ته‌ی به وابه‌سته‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌قه‌ڵه‌مداوه.