وه‌زیری رۆشنبیری فه‌ره‌نسا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
ڤایرۆسه‌كه له په‌رله‌مانی نیشتمانی بۆی گوازراوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له فرانك ریستیر، وه‌زیری رۆشنبیری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، ریستیر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌و سه‌رچاوه‌یه گواستییه‌وه، دۆخی ته‌ندروستی ریستیر جێگیره و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "وه‌زیری رۆشنبیری كه به‌م دواییانه سه‌ردانی په‌رله‌مانی نیشتمانی كردبوو، زانیویه‌تی كه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی له په‌رله‌مان له‌گه‌ڵیان تێكه‌ڵ ببوو، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوون، بۆیه پشكنینی پزیشكی كردووه و له ئه‌نجامه‌كان تووشبوونی به‌و په‌تایه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: فرانك ریستیری "46" ساڵان له‌م رۆژانه‌ی دواییدا چاوی به ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی نه‌كه‌وتووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B