كۆرۆنا گه‌یشته كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا
هه‌ردووكیان كۆنگرێسمانی كۆمارییه‌كانن
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی گومانیان له تووشبوونی خۆیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا لایان درووست بوو، دوو كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریاندا خۆیان كه‌ره‌نتینه بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، تێد كروز و پۆڵ گۆسار، دوو كۆنگرێسمانی كۆمارییه‌كانی له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا خۆیان بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌كردنی خۆیان داوه، تا ئه‌و كاته‌ی له توندروستی خۆیان دڵنیا ده‌بنه‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، هه‌ردوو كۆنگرێسمانه‌كان ئێستا له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
له‌مباره‌شه‌وه تێد كروز رایگه‌یاند، دوای تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ تووشبوویێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ویلایه‌تی ماریلاند ئه‌و بڕیاره‌ی داوه.
وه‌ك كروز رایگه‌یاند، له ماڵه‌كه‌ی له ویلایه‌تی تێكساس ده‌مێنێته‌وه و له‌ماڵه‌وه نایه‌ته ده‌ره‌وه، هاوكات گۆساریش ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ سێ له كارمه‌نده‌كانی له كه‌ره‌نتینه ده‌مێننه‌وه، هه‌رچه‌ند هیچ نیشانه‌یه‌كی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له دوو كارمه‌نده‌ی ده‌رنه‌كه‌وتوون.
H.B