چەند نهێنییەک لەبارەی حاڵهتەکانی کۆرۆنا لە کۆریای باکوور ئاشکرا دەبێت
کۆریای باکوور زانیارییەکانی شاردۆتەوە
K24- هەولێر:
رۆژنامەی مێترۆی بەریتانی ئاشکرایکردووە، 200 سەربازی کۆریای باکوور بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
رژێمە دیکتاتۆرییەکەی کۆریای باکوور، تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسەکەی تۆمار نەکردووە ئەگەرچی دراوسێی چین و کۆریای باشوورە، بەڵام راپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، 200 سەرباز بەهۆی ڤایرۆسکە گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 700 کەسیش کەرەنتینەکراون.
ئەو زانیاریانە لە رێگای نامەیەکی نهێنی بەشی سەربازی سوپای کۆریای باکوور ئاشکرا کراون و لە نامەکە باس لەو ژمارانە کراوە، هەروەها باسیشی لەوە کردووە، توانای چارەسەرکردن نەخۆشەکان و شاردنەوەی تەرمی ئەو کەسانەیان نییە کە گیان لەدەست دەدەن، بۆیە داوای هاوکاری و ناردنی تیمی پزیشکیی دەکەن.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی حکومەتی رووسیا، تاس، ئاشکرایکردووە، 60 کەس لە کۆریای باکوور بەرەو مۆسکۆ هەڵاتوون کە زۆریان دیبلۆماتن
هەروەها باڵیۆزخانەکانی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لە کۆریای باکوور داخراون.