10 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیسپانیا تۆماركران
په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ته‌واوی كار‌و چالاكییه‌كانی راگرت
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ئیسپانیا 10 حاڵه‌تی نوێی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له مه‌دریدی پایته‌خت راگه‌یاند، به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 31 حاڵه‌ت.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له ناوچه‌ی مه‌درید رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا ژماره‌ی تووشبووانی پشتڕاستكراوه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیسپانیا له 782 حاڵیهتهوه بۆ 1024 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه رۆژنامه‌ی "لابانجۆردیا"ی ئیسپانی دووپاتیكرده‌وه، ته‌مه‌نی ناوه‌ندینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه، به 85 ساڵ مه‌زه‌نده ده‌كرێت و زۆربه‌یان له ره‌گه‌زی نێرن.
دوای تووشبوونی په‌رله‌مانتارێكی ئیسپانیا به ڤایرۆسی كۆرۆنا، شه‌وی رابردوو په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته راگرتنی ته‌واوی كار و چالاكییه‌كانی به‌لایه‌نی كه‌م بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B
online