رووسیا له رێگه‌ی هه‌مواری یاسایێكهوه ده‌سه‌ڵاته‌كانی پوتن درێژ ده‌كاته‌وه
یاساكه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندكرا
K24- هه‌ولێر:
ئەنجومەنی دومای رووسیا به 383 دەنگی ئەرێ و 43 دەنگی بێلایەن، دەنگیان به هه‌مواری یاسایه‌ك دا، که ماوەی سەرۆکایەتیی کۆمار له‌و وڵاته درێژ دەکاتەوه.
هەمواری یاساکه لەلایەن پارتی دەسەڵاتدار به سەرۆکایەتیی "ڤیلادیمیر پوتین" سەرۆك کۆماری رووسیا پێشنیاز کرابوو.
سەبارەت به پێشنیازی یاساکه، پوتنیش کاردانەوەی ئەرێنیی هەبوو و گوتی: دژی هەموارکردنەکه نییه و راشیگەیاند: "ئەگەر دیوانی باڵای رووسیا پێشنیازەکه پەسەند بکات، خۆم بۆ هەڵبژاردنەکانی 2024 دەپاڵێوم."
سه‌رچاوه: سپۆتنیك
H.B
ONLINE