رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان: ده‌كرێت ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك په‌تایه‌كی جیهانی رابگه‌یه‌نین
ته‌ندروستی جیهانی له رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا نیگه‌رانه
K24- هه‌ولێر:
تێدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ده‌كرێت ڤایرۆسی كۆرۆنا له لیستی په‌تا جیهانییه‌كان پۆڵێن بكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوه‌كه گوتیشی: له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ده‌ره‌وی چین بۆ 13 ئه‌وه‌نده به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ئاست و رێژه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه و توندییه‌كه‌ی نیگه‌رانه، هه‌روه‌ك له نه‌بوونی رێكاری پێویستی خۆپارێزی و رووبهڕووبوونهوهوی په‌تاكه‌ش نیگه‌رانه".
لای خۆشیه‌وه مایك رایان، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌ی فریاگوزاری له رێكخراوه‌كه گوتی: "به ده‌سته‌واژه‌ی جیهانیبوون بۆ وه‌سفكردنی كۆرۆنا هیچ گۆڕانێك له رێگه‌كانی مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڤایرۆسه روونادات".
رایان دووپاتی كرده‌وه، "به‌م زووانه چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش له رێژه‌ی تووشبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌چنه ریزی هه‌ریه‌ك له ئیتاڵیا و ئێران".
هاوكات راشیگه‌یاند، "وێڕای پۆڵێنكردنی كۆرۆنا به په‌تایه‌كی جیهانی، به‌ڵام ده‌كرێت كۆنترۆڵیش بكرێت".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B
ONLINE