رووسیا: 8 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکران
كۆرۆنا له 9 پارێزگای رووسیا بڵاوبووه‌ته‌وه
K24- مۆسكۆ:
فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مۆسکۆ 8 حالەتی نوێی توشبوون بەو ڤایرۆسه لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا راگەیاندن.
وه‌ك راشیگه‌یاند، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه 6 لە توشبووەکان ته‌نیا له سه‌نته‌ری شاری مۆسکۆ تۆماركراون و دووه‌كه‌ی دیكه‌ش لە دەورووبەری شاره‌كه دەژین.
به‌مه‌ش ئامارەی توشبوان لە رووسیا تا 11-3-2020 بۆ 28 حاڵه‌ت ھەڵکشا و ئامارەکە بەم جۆرەیە:
ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌گوێره‌ی پارێزگاكانی رووسیا:
پارێزگای مۆسكۆ و ده‌ووروبه‌ری 15 حاڵه‌ت
پارێزگای كازان 3 حاڵه‌ت
پارێزگای لیپێتسك و ده‌وروبه‌ری 3 حاڵه‌ت
پارێزگای سانت پیته‌ربورگ 2 حاڵه‌ت
زه‌بایكالسكی كرای 1 حاڵه‌ت
پارێزگای تیومێنسك 1 حاڵه‌ت
پارێزگای نیژنی نۆڤگۆره‌د 1 حاڵه‌ت
پارێزگای كالینیگراد 1 حاڵه‌ت
پارێزگای بێلگۆره‌د 1 حاڵه‌ت
دوای بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌ر زوو رووسیا ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی رێكاری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و خۆپارێزی له‌و ڤایرۆسه گرته به‌ر، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه رووسیا سنوورێكی فراوانی له‌گه‌ڵ وڵاتی چین هه‌یه و په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی و گه‌شتیاری توندی له‌گه‌ل ئه‌و وڵاته هه‌یه، بۆیه له ٣١-١٢-٢٠١٩ پشكنین بۆ زیاتر له ٣٨٧ هه‌زار كه‌سی گه‌ڕاوه له كۆماری چین كراوه، له‌م رێژه‌یه‌ش ١٣٥ كه‌س گومانی توشبوون به‌م ڤایرۆسه‌یان لێكراوه، هه‌روه‌ها له‌رۆژی ١-٣-٢٠٢٠ـه‌وه ٢٤٨٩١ كه‌س پشكنینیان بۆكراوه، كه له وڵاتی ئیتاڵیا بوون، ٣٢ كه‌سیان گومانی توشبوون به‌م ڤایرۆسه‌یان لێكراوه، هه‌روه‌ها ١٠٧١٣ له كۆریای باشوور، كه‌١١ كه‌سیان گومانی توشبوون به‌م ڤایرۆسه‌یان لێكراوه، له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌٣٣٢١ كه‌س گه‌راونه‌ته‌وه و ٤ كه‌سیان گومانی توشبوون به‌م ڤایرۆسه‌یان لێكراوه.
H.B
ONLINE