ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوێك به‌ره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تره‌مپ ده‌نێت
بۆ به‌لاوه‌نانی ئه‌گه‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به ئێرانه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوێكی نوێی به‌ره‌و دانانی سنوورێك بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی نا، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرسانی ئه‌و جه‌نگه‌ی دژ به ئێران بكه‌ن، كه تره‌مپ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ره‌شنووسی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرد، كه رێگه به تاوتوێكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وڵات له راگه‌یاندنی جه‌نگی دژ به ئێران ده‌دات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه هاتووه، كه ئه‌و پڕۆژه‌یه له كۆنگرێسه‌وه ئاماده‌كراوه، كه زۆرینه‌ی له كۆمارییه‌كان پێكهاتووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته په‌یامێك بۆ تره‌مپ، كه ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌وه دانین تره‌مپ شه‌ڕی دژ به ئێران رابگه‌یه‌نێت.
پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران ئه‌و پڕۆژه‌یه په‌سه‌ند بكات، كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی له دیموكراته‌كان پێكهاتوون، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆنگرێس و په‌رله‌مان، تره‌مپ ڤیتۆ به‌كاربهێنێت.
ناوه‌ڕۆكی ره‌شنووسه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر وه‌ستاندنی تره‌مپ له سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی دژ به ئێران به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌شنووسه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه نابێت ئه‌و پڕۆژه یاسایه وه‌ك كۆسپ به‌رامبه‌ر مافی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رگریكردن له خۆی شرۆڤه بكرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B
ONLINE