"ئێران سندووقە رەشەكە رادەست دەكات"

چەند وڵاتێك داوایان لێكردبوو

K24 - ھەولێر

كۆماری ئیسلامی ئێران، رەزامەندی لەسەر راده‌ستكردنی سندووقی رەشی فرۆكەی بوئینگ 737-ی ئۆكراینیا دەڕبریوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی رۆیتەرز، لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كە ئێران ئامادەیی دەربریوە بۆ دەرھێنانی زانیارییەكان، سندووقی رەشی فرۆكە ئۆكراینیاكه‌ راده‌ست بكات. ھەر یەكە لە وڵاتانی ئۆكراینیا، كەنەدا و یەكێتی ئەوروپاش داوای رادەستكردنی سندووقی رەش بۆ وڵاتێكی سێیەم و بەتایبەت فەرەنسایان دەكرد، بەڵام تا ئێستا ئێران ئەو كارەی نەدەكرد. تاكوو ئێستاش لایەنی ئێرانی بەفەرمی ھەواڵەكەی رۆیتەرزیشی پشتراست نەكردووەتەوە.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی(8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، فڕۆكه‌ی جۆری  "Boeing 737-800" ی سه‌ر به‌ هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا له‌ دوای هه‌ڵفڕینی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی تاران، له‌ ئاسمان تێكشكا و به‌و هۆیه‌وه‌ (176) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، چەند رۆژێك دوای رووداوەكە ئێران دانی بەوە دانا كە فڕۆكەكە بە ھەڵە لەلایەن ئەوانەوە كراوەتە ئامانج.