ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا له ئێران 10 هەزاری تێپەڕاند
دوایی ئاماری کۆرۆنا له ئێران
K24 - ھەولێر
"کیانووش جەهانپوور" بەرپرسی پەیوەندییه گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران له کۆنفڕانسێکی میدیاییدا دوایین ئاماری تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنای لەم وڵاته ئاشکرا کرد.
جەهانپوور گوتی: "له دوێنێوه تاکو ئەمڕۆ 1075 تووشبوو به ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد بووه و ژمارەکەی گەیشته 10هەزار و 75 تووشبوو.
جەهانپوور گوتی: هەر له 24 کاتژمێری رابردوو 75 کەس بەم نەخۆشییه گیانیان لەدەست داوه و ژمارەی قوربانیان گەیشتۆته 429 کەس.
بەرپرسی پەیوەندییه گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشکراشی کرد: تاکو ئێستا 3 هەزار 276 کەسیش لەم ڤایرۆسه رزگاریان بووه و چاکبوونەتەوه.