له ئێرله‌ندا ناوه‌نده‌كانی خوێندن داخران
بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئێرله‌ندا له بڕیارێكی نوێ‌دا بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا سه‌رجه‌م قوتابخانه و زانكۆكانی داخست.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێرله‌ندا، "لیۆ ڤارادكار" رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه تا (29)ـی ئه‌م مانگه سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن داده‌خرێن.
حكومه‌تی ئێرله‌ندا هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵكی له شوێنی داخراو قه‌ده‌غه كرد، ئه‌گه‌ر بێت و ژماره‌یان زیاتر بێت له (100) كه‌س. هه‌روه‌ها له شوێنی كراوه‌شدا نابێت له (500) كه‌س زیاتر كۆببنه‌وه.
"لیۆ ڤارادكار" داواشی له كۆمپانیاكان كرد، رێگه به كارمه‌نده‌كانیان بده‌ن له ماڵه‌وه به شێوه‌ی ئۆنلاین كار بكه‌ن، یاخود كۆبوونه‌وه‌كانیان له ڤیدیۆكۆنفرانس ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێرله‌ندا له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا ئه‌و رێكارانه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند و دواتریش له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆبوه‌وه.
له ئێرله‌ندا تا ئه‌مڕۆ (43) كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.