هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ دەکرێت
لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە و پلەی گەرمی بەرزبووەتەوە
K24- هەولێر:
هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ دەکرێت.
هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، سۆفیا گریگۆری ترەودۆ دوای ئەوەی لە بەریتانیا گەڕایەوە و تووشی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بووە، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ دەکرێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیل، ئەو خانمە 44 ساڵە ئێستا لە ماڵەکەی خۆی کەرەنتین کراوە و چاوەڕێی پشکنینەکانی دەکەن.
هەروەها جەستن ترەودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەداش، ئەگەرچی هیچ نیشانەیەکی نییە، خۆی جیاکردۆتەوە و لە ماڵەوە کارەکانی دەکات.
هەروەها کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کەنەدا بەوهۆیەوە دواخرا.