ئه‌مه‌ریكا: وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر تاجی له كوشتنی سلێمانی و موهه‌ندیس به‌هێزتر ده‌بێت
راوێژكاری تره‌مپ: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر تاجی بێ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی توند تێناپه‌ڕێت
K24- هه‌ولێر:
گابریال سۆما، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاریی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، گفتوگۆكانی ناوخۆی واشنتن بۆ میكانیزمی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له عێراق چڕ كراونه‌ته‌وه.
له لێدوانیكدا بۆ شه‌فه‌ق نیوز، سۆما گوتی: "پێشبینی ده‌كرێت وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه زۆر له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌هێزتر بێت و گفتوگۆكان له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێ ده‌چێت تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشه له ئێران بكرێته‌وه نه‌ك میلیشیاكانی سه‌ر به تاران، هه‌موو ئه‌م بژاردانه له‌ژێر تاوتوێكردندان و هه‌موو بژارده‌یه‌كیش بۆ چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه كراوه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و هێرشه بێ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز تێناپه‌ڕێت".
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "هه‌موو بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر تاجی كراوه‌ن".
ئیسپه‌ر گوتیشی: "هێرشه‌كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه" و دووپاتیكرده‌وه، "سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی پێداوم، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و یه‌كێكی به‌ریتانی له‌و هێرشه‌دا بده‌م".
H.B